
ئەویش وەڵامی دایەوە دەڵێت:
ئەو کاتەی تەنیان ھیچ چاودێرو رەقابەیەکتان لەسەر نیە، تاوان دەر حەق بە خۆتان و کەسانی تریش ئەنجام دەدەن"
ئەم تاوانەش پاک نابێتەوە مەگەر لە دەرگا بدەن و لەدەروازەی پیرۆز چاوەرێبن"
زاتی ئیلاھی دەریایەکی مەزنە
لە ئەزەلەوە پاک و بێگەرد بوو ھەرواش ئەمێنێتەوە..
زۆرێکتان مرۆڤن زۆرێکیشتان ھێشتا نە بوونەتە مرۆڤ بەڵکو لە مرۆڤایەتی کەوتوون وێڵ وێڵ بە نێو تەمدا دەڕۆن"
من ئەمەوێ باسی ئەم مرۆڤانە بکەم کە تەنیا تاوان و سزا دەزانێ"
زۆر جار بیستوومە لە نێو خۆتاندا دەربارەی کەسانی تاوانبار قسەتان کردووە وەک ئەوەی لە ئێوە نەبن نامۆبن لە ئێوە..
بەڵام من پێتان دەڵێم:وەک چۆن پیاو چاک خاوەن رەفتاری چاک ناتوانێت لەو زاتەی ھەیە بەرزتر بێت لە ناخی ھەمووتان بەھەمان شێوە
(کە کەسێکیش تاوان بکا ناتوانن جارێکیتر بە چاوێکی چاکە کار سەیری بکەن وا دەزانن ئەم کەسە رۆژێک یەکێک نەبووە لە ئێوە ) بیر لەوە ناکەنەوە گەر ئێوەش جارێک ھەڵەیەکتان کرد خەڵک بە چاوی خراپە کارێکی ھەمیشەی سەیرو نەکات.....
ئەم قسانەم بۆ ئێوەیە خەڵکینە ئەگەرچی لەسەر دڵتان قورسە بەڵام خودی حەقیقەتن:
کوژراو بێتاوان نیە لە تاوانی کوشتن"
ئەوەش کە ماڵی دزراوە ئیھمالی خۆیەتی"
دەستپاکیش ئەستۆ پاک نیە بەرانبەر ناپاکی ناپاکان"
زۆر جار تاوانبار دەبێتە قوربانی ئەو کەسە ی تاوانی بەرامبەر ئەنجامداوە "
زۆر جاریش سزادراوێک قورسایەک دەگرێتە ئەستۆ کە دەبوو بێتاوان و سزانەدراوەکان ھەڵیانگرتبا"
گەر ژنێکی خیانەتکارتان راپێچی دادگا کرد دەبێت سەرەتا بچن دڵ و دەرونی مێردەکەی پێوانە بکەن،
ھەر کەسێکیشتان ویستی تاوانبارێک ئەشکەنجە بدات'
دەبێت سەرەتا سەیری روحی ئەم کەسە بکات کە تاوانەکەی بەرامبەر ئەنجامدراوە"
چونکە کە دارێک ئەبڕی ئەبێت سەرەتا سەیری ڕەگی دارەکە بکەی ئایە ڕەگی ووشک بووە ،چاکە یا خراپە ڕەگەکەی،
ئێوەش ئەی دادوەران چ سزایەک بۆ ئەم کەسانە ئەدەی کە جەستە پاک و بە روح دزە!!
چ سزایەک بەسەر ئەم تاوانبارانە ئەسەپێنن کە یەک جار جەستەیەک ئەکوژێت، لەکاتێکدا خەڵکانێک ھەزار جار روحی ئەویان کوشتووە!
چ دەربارەی ئەم کەسە فێڵبازە ستەمکارەی کە دڵێکی پڕ لە ئازاری ھەیە ھەزار جار سووکایەتی پێکراوەو زەلیل کراوە!!!
تاوانبار چەند خەتابار بێت بێتاوانیش بەھەمان شێوە"
// لە کتێبی جەبران خلیل جەبران گەورە فەیلە سووف و شاعیری لوبنانی لە کتێبی "پەیامبەر"