السبت، 26 مايو 2018

ئەحمەد کایای مەزن



لەسەر سپی بوونو وەرینی پرچمان پرسیار مەکەن...
ئێمە کوردین بەسەرێکی سپی و پڕ لە ئازارەوە
 لە دایک ئە بین و سەر ئەنێینەوە...

‎پزیشكی تایبەتی فیرعەون- سینۆھە

‎پزیشكی تایبەتی فیرعەون- سینۆھە...
‎کاتێک سینۆهە شەوێک بە مەستی لە تەنیشت ڕووباری نیل خەوی لێ دەکەوێت، بۆ بەیانی خەبەری دەبێتەوە و یەکێک لە کۆیلەکانی میسر کە هەردوو گوێ و لووتی بە نیشانەی کۆیلەبوون بڕدرابوون، بەسەر سەری خۆیەوە دەبینێت، سەرەتا لێی دەترسێت بەڵام دواتر کاتێک بۆی دەردەکەوێت بێ ئازارە دەست دەکات بە قسەکردن لەگەڵیدا٠

‎کۆیلەکە باسی ئەو زوڵم و دەستدرێژییانە دەکات کە چینی خانەدانی میسر دەرهەق بە ئەو ئەنجامیان دابوو، باس لە فەرمانڕەوایەتیی دەرەبەگی ئەو ڕۆژانەی وڵاتی میسر دەکات٠

‎کۆیلەکە داوا لە سینۆهە دەکات بیبات بۆ سەر گۆڕی یەکێک لە خانەدانە ناسراو و ستەمکارەکانی میسر، چونکە سینۆهە خوێندەوار بوو، دەیویست بزانێت خودایان چییان لەسەر گۆڕی ئەو ستەمکارە نووسیوە٠

‎سینۆهە لە کۆیلەکە دەپرسێت بۆچی دەتەوێ چارەنووسی ئەم کەسە بزانیت؟

‎کۆیلەکە دەڵێت چەند ساڵێک لەمەوبەر من مرۆڤێکی بەختەوەر و ئازاد بووم، هاوسەرێکی جوان و کچێکی گەنجم هەبوو، کێڵگەیەکی بچووک و پڕ بەرەکەتم هەبوو کە لە تەنیش کێڵگەیەکی فراوان و بێ سنووری یەکێک لە خانەدانەکانەوە بوو، ڕۆژێک ئەو بە پێدانی بەرتیل بە کاربەدەستانی فیرعەون زەوییەکەی منی کرد بە ناوی خۆیەوە و بەبەرچاومەوە دەسدرێژیی کردە سەر هاوسەر و کچەکەم، پاشان هەردوو گوێ و لووتی بڕیم و بۆ کاری زۆرەملێ ڕوانەی کانەبەردەکانی کردم٠


مەحوی







شەوێ لەیلا بە مجنونی ئەوت: بنواڕە حالی خۆت
لەخۆرای کە چۆنتدا بە با حە قڵ و کەماڵی خۆت

جوابیدایەوە مەجنون: ئەگەر تاقەطتبێ لەحزێ
 لە ئاوێنەدا بنواڕە حوسنو جەمالی خۆت!!!!

سەرۆکی ھێژا

یان ژین -سونگ کاتێک کە ئەگەرێتەوە شاری منداڵیەکەی ئەبینێت ھەموو شتێک زۆر گۆراوە... خەڵک لەسەر شەقامەکان ئاو ئەفرۆشن بۆ خواردنەوە بۆ دەمو چاو شتن گرانی و برسیەتی باڵی کێشاوە بەسەر خەڵکەکە''

ئەڵێت: لە ڕێگای چونەوەم بۆ مالەوە ئافرەتێکم بینی ھاواری ئەکرد ئاوم لا دەست ئەکەوێت بۆ دەمو چاو شتن کە خۆشی دەمو چاوێکی زبری ھەبو بۆنێکی بۆگەنی لێدەھات بەڵام نەیدەتوانی ئاوەکە بۆ خۆی بەکار بێنێت چونکە برسیەتیو بێ ئاوی باڵی کێشابوو بەسەر ووڵات...خەڵکێکی برسی تێنوو شەکەت '' چاوم بە کۆمەڵە خەڵکێکی بێ ماڵ و حاڵ کەوت'' کە وا پێئەچوو نە زیندووبن نە مردوو'' بە ئاشکرا دیاربوو لە برسیەتی ئەوەندە شەکەت بوبوون کە چاوەریێی مردنیان ئەکرد.. کۆمەڵە کەسانێکیش (بەشی تەرم کە سەر بە حزب بوون ئیشیان لا بردنی تەرمەکان بوو لەسەر شەقامەکان)  چاوەرێیان ئەکردن کە بمرن جار جارە بە دارێک ئەم جەستە بێ جوڵانەیان دەھەژاندن کە بزانن ئایە مردوون یا نا!!!